نه‌وا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ژماری بانكییه ده‌دات، كه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه و ده‌ڵێت "له داهاتودا وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی تایبه‌ت به چۆنێتیی به‌كارهێنانی هه‌ژماره بانكییه‌كه ده‌رده‌كات".
زیاد جه‌بار په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وادا رایگه‌یاند، به‌پێی ماده‌ی 15ی پرۆژه‌یاسای چاكسازیی، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و هه‌ژماری بانكییه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه، كه بڕیاری لێدراوه، دواتر و له‌دوای جێبه‌جێكردنی یاساكه، وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌كات به‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ی و چۆن ده‌توانن ئه‌و هه‌ژماره بانكییه به‌كاربهێنن، واته به‌و شێوه‌یه نییه، كه یه‌كسه‌ر فه‌رمانبه‌ران بتوانن هه‌ژماره‌كه به‌كاربهێنن و پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی تێدا بێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رونیشیكرده‌وه، چه‌سپاندنی ماده‌ی 15ی پرۆژه‌یاسای چاكسازیی، حكومه‌ت به یاسا مولزه‌م كراوه به‌وه‌ی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی لایه و پێویسته بیداته‌وه، واتا پرسی پاشه‌كه‌وتی موچه به یاسایی كراوه، له‌كاتێكدا پێشتر پاشه‌كه‌وتی موچه ته‌نها به رێنمایی ئه‌نجامدرابو و ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بیویستایه سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌ت تۆماربكات، نه‌یده‌توانی.