نه‌وا
گه‌رچی چل ساڵه ده‌نگیان له یه‌ك دابڕیوه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی فه‌رمی دیپلۆماسیان نه‌ماوه، له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جار به زمانی جریوه و له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه، كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌مریكا و ئێران پێكه‌وه دووان.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی به‌شێكی هاوڵاتیانی ئێران له دژی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا پشتیوانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران ده‌ربڕیبوو، جه‌ختیشی كردبوه‌وه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێرانه.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران له تویتێكدا وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تویته‌ی ترامپ، ئه‌مریكای به درۆزن ناوبردبوو، كه ده‌یه‌وێت له پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له ئێرانیه‌كان بوه‌شێنێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تویته‌ی خامنه‌یی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، خه‌ڵكی ئێران شایسته‌ی حكومه‌تێكن كه له بری ئه‌وه‌ی بیانكوژێت، یارمه‌تیان بدات خه‌ونه‌كانیان بهێننه دی و سه‌ركرده‌كانی ئێرانیش باشتره له جێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن، كه وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و وێرانبوون ئاراسته ده‌كات، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه سه‌ر له نوێ شكۆ بۆ ئێران بگێڕنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له سێی ئه‌م مانگه‌دا قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له هێرشێكی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكادا له به‌غدا كوژرا، گرژیه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌چوو.