نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێم نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجام درا، كه گورچیله‌كانی له‌كاركه‌وتبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان و عیراق، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناوازه له لایه‌ن پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و سینگ و ده‌ماره‌كانی خوێن بۆ نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن 60 ساله به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.
ڕاشیگه‌یاندووه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بریتی بوو له دانانی ده‌مارێكی ده‌ستكرد بۆ نه‌خۆشێك، كه هه‌ردوو گورچیله‌ی له كاركه‌وتبوو پێویستی به شوشتنی گورچیله‌كان هه‌بوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌شڵێت: “ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه به سه‌رپه‌رشتی تیمی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری ئه‌نجامدرا و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه”.