نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ عوممان پەرەپێبدات

23/01/2020 جیهان

نەوا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە كاتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە داڤۆسی سویسرا لەگەڵ یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عوممان كۆبۆوە و سەرەخۆشی لە گەل و حكومەتی ئەو وڵاتە كرد بەهۆی كۆچی دوایی سوڵتان قابوس بن سەعید سوڵتانی پێشوی عوممانەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە كۆبونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە سوڵتانی تازە هەیسەم بن تارق ئال سەعید كردوە و خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عوممان دەربڕیوە.
هەروەها لەكۆبونەوەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاكاندا كراوەتەوە، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عیراق و ناوچەكە و كاریگەریی ئاڵۆزییەكان لەسەر ئارامی و سەقامگیری، چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، ئاراستە و سیاسەتی ئارامخوازیی عوممان لە ناوچەكە و پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، تاووتوێ كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group