نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت خۆی له‌ عیراق جیابكاته‌وه‌

23/01/2020

نه‌وا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت خۆی له‌ عیراق جیابكاته‌وه‌.  
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ پانێڵێكی كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌ سویسرا به‌ زمانی كوردی وته‌كانی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت خۆی له‌ ڕووداوه‌كانی ئێستای عیراق جیابكاته‌وه‌.
له‌ پانێڵه‌كه‌ كه‌ به‌ ناوی "ناسه‌قامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" رێكخرابوو نێچیرڤان بارزانی وتیشی: "ڕووداوه‌كانی عیراق كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌، ناكرێت كۆی هۆكاری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عیراق بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی بگه‌ڕێنینه‌وه‌، نه‌وه‌ی ئێستای عیراق له‌ سه‌رده‌می سه‌دام نه‌ژیاوه‌و داوای ژیانی باشتر ده‌كه‌ن". 
له‌ باره‌ی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا ماوه‌ته‌وه‌، كورد و سوننه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادان له‌ عیراق پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق بمێننه‌وه‌، عیراق پێویستی به‌ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، ره‌نگه‌ پێویست بێت كاره‌كانی نێوان حكومه‌تی عیراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رێكبخرێته‌وه‌، به‌ڵام مانه‌وه‌یان پێویسته‌". 
ده‌رباره‌ی دۆخی ناوخۆیی عیراق و ناكۆكی پێكهاته‌كان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ده‌بێ واقیعیانه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌، چۆن بژین له‌ وڵاتێكدا، ئێمه‌ پێكهاته‌ی زۆرین، ده‌بێ شتێك بدۆزینه‌وه‌ له‌سه‌ری كۆك بین ، ئه‌و شته‌ ده‌بێ عیراق بێت، ئێمه‌ وه‌ك كورد ده‌مانه‌وێ كێشه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی عیراقدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا ببینه‌وه‌". 
 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ پانێڵێكی كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌ سویسرا به‌ زمانی كوردی وته‌كانی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت خۆی له‌ ڕووداوه‌كانی ئێستای عیراق جیابكاته‌وه‌.
له‌ پانێڵه‌كه‌ كه‌ به‌ ناوی "ناسه‌قامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" رێكخرابوو نێچیرڤان بارزانی وتیشی: "ڕووداوه‌كانی عیراق كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌، ناكرێت كۆی هۆكاری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عیراق بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی بگه‌ڕێنینه‌وه‌، نه‌وه‌ی ئێستای عیراق له‌ سه‌رده‌می سه‌دام نه‌ژیاوه‌و داوای ژیانی باشتر ده‌كه‌ن". 
له‌ باره‌ی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا ماوه‌ته‌وه‌، كورد و سوننه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادان له‌ عیراق پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق بمێننه‌وه‌، عیراق پێویستی به‌ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، ره‌نگه‌ پێویست بێت كاره‌كانی نێوان حكومه‌تی عیراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رێكبخرێته‌وه‌، به‌ڵام مانه‌وه‌یان پێویسته‌". 
ده‌رباره‌ی دۆخی ناوخۆیی عیراق و ناكۆكی پێكهاته‌كان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ده‌بێ واقیعیانه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌، چۆن بژین له‌ وڵاتێكدا، ئێمه‌ پێكهاته‌ی زۆرین، ده‌بێ شتێك بدۆزینه‌وه‌ له‌سه‌ری كۆك بین ، ئه‌و شته‌ ده‌بێ عیراق بێت، ئێمه‌ وه‌ك كورد ده‌مانه‌وێ كێشه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی عیراقدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا ببینه‌وه‌". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group