ریاڵ مەدرید "گەوهەرێكی مەلەگە"ی كڕی

25/01/2020 وەرزش

نەوا
یانەی ریاڵ مەدرید "گەوهەرەكە"ی یانەی مەلەگای ئیسپانیای بردە ریزەكانیەوە، كە لە باڵی راستی یاریگا یاری دەكات.
یانەی مەلەگە لەبەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاویكردوەتەوە، هۆگۆ فاییخۆ رویكردوەتە یانەی ریاڵ مەدرید و لەیانەكە نەماوە، ئەو یاریزانە لە ئەكادیمیای سیغادری یانەی مەلەگەوە پێگەیشتوە و لە هێرشبردندا ئاستێكی نایابی هەیە.
لای خۆیشیەوە ئەو یاریزانە تەمەن 19 ساڵە لە نامەیەكدا ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەكەی كردوە و نوسیویەتی "دوای بیركردنەوە لە هەموو شتێك لەگەڵ خێزانەكەمدا، پێمانوابوە ئەوە باشترین بژاردەیە بۆ داهاتووم تا بتوانم پەرە بە تواناكانم بدەم".
یاریزانە نوێیەكەی ریاڵ مەدرید راستەوخۆ پەیوەندی بەیانەكەوە ناكات و تا كۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن دەچێتە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group