نه‌وا
تۆماس تۆخێل راهێنه‌رى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى هێرش ده‌كاته‌سه‌ر نه‌یمار دا سیلڤاى به‌ڕازیلى و یاریزانى یانه‌كه‌ى، چونكه له یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كاندا یادى له‌دایكبونى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆى به‌لاڕێدابردنى ته‌ركیزى یاریزانه‌كانی هاوڕێی.
تۆخێل به‌رۆژنامه‌ى لیكیپى فه‌ره‌نسى وتوه، ئاهه‌نگه‌كه‌ى نه‌یمار، كه یاریزانه‌كان و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و به‌رپرسى یانه‌كه‌ى بانگهێشتكردوه، له یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كانى پاریس رێكیده‌خات.
ده‌شڵێت "كێشه‌ی گۆڕینى كیلیان مباپى له‌یارى پێشودا و یادى له‌دایكبونى نه‌یمار سه‌رنج و بیرى یاریزانه‌كان په‌رش و بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش پیشانده‌دات، كه ئێمه جدى نین له ئه‌ركه‌كانماندا".
ئه‌و راهێنه‌ره باسى له‌وه‌كردوه، ئاهه‌نگه‌كه وێنه‌یه‌ك پیشانده‌دات، كه ده‌ڵێت ته‌ركیزمان نییه و 100% پیشه‌یى نین.