غیاس سورچی: تەنها 5%ی دانیشتوانی كوردی موسڵ گەڕاونەتەوە

07/02/2020 عێراق

نەوا
بەوتەی بەرپرسێكی یەكێتی لەدوای ئازادكردنەوەی شاری موسڵ تەنها 5%ی دانیشتوانی كوردی ئەو شارە گەڕاونەتەوە.
غەیاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەمیدیای حزبەكەی راگەیاندوە: پێشتر زیاتر لە  30%ی  دانیشتوانی ناوەندی شاری موسڵ كوردبوون،بەڵام لەسەروبەندی هاتنی داعش و وێرانكردنی شارەكە، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان هەڵاتوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشتبوو.
باسی لەوەشكرد: دواترو دوای ئازادكردنەوەی نزیكەی 5%ی دانیشتوانی كوردی شاری موسڵ گەڕاونەتەوە  بۆ شوێنی خۆیان، ئەوانەشی نەگەڕاونەتەوە پەیوەندی بەنەبوونی متمانە هەیە بەهێزە ئەمنیەكان، لەبەرئەوەی دەترسن لەوەی  هاوشێوەی ساڵی 2014 یان بەسەر بێتەوە، كە زیاتر لە 3 بۆ4 فیرقەی سەربازی لەشارەكەدا بوون، بەڵام بەرامبەر بە 500 چەكداری داعش شكان و هەرچی چەك و تفاقی جەنگیان هەبووە بۆ تیرۆرستانی داعشیان جێهێشتبوو.
سورچی باسی لەوەشكرد: بەشی زۆری ئەو قەزاو ناحیەیانەی كە دانیشتوانەكانی كوردن، خەڵكەكەی گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وەكو مەخمورو ناحیەكانی، شەنگال و ناحیەكانی، شێخان و ناحیەكانی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group