توركیا هێزی زیاتر دەنێرێتە ئیدلب-ی سوریا و هەڕەشەی ئۆپەراسیۆن دەكات

09/02/2020 جیهان

نەوا
توركیا هێز و چەكی سەربازیی زیاتر رەوانەی خاڵەكانی چاودێریی سوپاكەی لە ئیدلب-ی سوریا دەكات، هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیش دەكات.
لەو بارەیەوە سەرچاوە میدیاییە توركییەكان ئاشكرایانكردووە، كاروانێكی سەربازیی توركیا نێردراوە بۆ ناو ئیدلب بۆ بەهێزتركردنی خاڵەكانی چاودێریی وڵاتەكە لەو شارە، كە كاروانەكە تانك و زرێپۆش و چەك و تەقەمەنیی تێدابووە.
توركیا 12 خاڵی چاودێریی سەربازیی لە ئیدلب هەیە، لەئێستادا و بەهۆی پێشڕەوییەكانی سوپای سوریاوە، بەشێكیان مەترسیان لەسەرە، پێشتریش هێرش و وەڵامدانەوە لەنێوان هەردوو سوپای سوریا و توركیا لە ئیدلب روویداوە و قوربانیی لێكەوتووەتەوە، توركیاش نیگەرانە لە پێشڕەوییەكانی سوریا، بۆیە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا تا كۆتایی ئەم مانگە مۆڵەتی داوە بە رژێمی سوریا بۆ كشانەوە لە ناوچەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ئیدلب، ئەگەر نا، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچانە دەستپێدەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group