جاكی شان چی لەسەر كۆرۆنا دەڵێت؟

09/02/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
جاكی شان ئەكتەری ناوداری چینی و جیهان ئاشكرایكرد، هەركەس بتوانێت ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستبكات، ئەوا یەك ملیۆن یوانی چینی وەك خەڵات دەداتێ‌.
جاكی شان رایگەیاندوە، هەركەسێك بتوانێت ڤاكسینەكە بدۆزێتەوە و دروستیبكات، ئەوا بڕی یەك ملیۆن یوانی چینی (143 هەزار دۆلار) وەك خەڵات دەیداتێ‌، ئەوەش هاندەرێكی باشە بۆ خێراكردنی دروستكردنی ئەو ڤاكسینە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پارەی داوە بۆ كڕینی جلوبەرگی پارێزراو و دەمامكی پزیشكی بۆ هاووڵاتیان، دەشڵێت "نامەوێت شەقامەكان بە چۆڵی ببینم و پێویستە گەشە بكەن، هەروەها نامەوێت كەسانێك ببینم كە خەفەتبارن و پێویستە خۆشی لە ژیان ببینن".
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەشاری ووهانی چین بڵاوبوەتەوە، 813 كەس گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی توشبوانیش سەروو 37 هەزار كەسن، تائێستا ڤایرۆسەكە گەیشتوەتە نزیكەی 30 دەوڵەتی جیهانیش. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group