نه‌وا
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامى شنگال ده‌ڵێت "چه‌ند لایه‌نێكى حكومى هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعش له كه‌مپی هۆلى سوریاوه بگوازنه‌وه كه‌مپی "عملا" له قه‌زاى ره‌بیعه‌ى سه‌ربه ته‌له‌عفه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا".
مه‌حما خه‌لیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ند لایه‌نێكى حكومى له‌سه‌ردانێكدا ده‌ستیانكرد به دامه‌زراندنى كه‌مپی "عملا" له قه‌زاى ره‌بیعه، ئه‌وه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ى خێزان و كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشه له كه‌مپی هۆلی سوریاوه بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ده‌شڵێت "ئه‌و كاره له‌لایه‌ن دانیشتوانى ناوچه‌كه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته‌هۆى دروستبونى فیتنه‌ى تاییفى و كێشه‌ى ئه‌منى و مرۆیى و یاسایى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یاریكردنه به هه‌ستى خه‌ڵك و كه‌سوكارى شه‌هیده‌كان، كه خوێنیان له‌پێناو ئه‌م نیشتمانه‌دا رشتوه".
قائیمقامى قه‌زاى شنگال ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، كه دانیشتوانى ناوچه‌كه به ئاگرى تیرۆر سوتاون و هه‌ر ئه‌وان بوون شه‌ڕیان له دژى كرد و ناشرینى و سروشتى تیرۆر ده‌زانن، هیچ لایه‌نێك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومییش بێت بۆى نییه خێزانى چه‌كدارانى داعش بهێنێته ناوچه‌كه، چونكه ئه‌وانه بۆمبێكى ته‌وقیتكراون و له‌هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌ته‌قنه‌وه.
مه‌حما خه‌لیل داواش ده‌كات ئه‌و بابه‌ته بۆ دوای پێكهێنانى حكومه‌ت دوابخرێت بۆئه‌وه‌ى به‌باشى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێبكرێت و رێگه بگیرێت له رودانى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك.