سەروەت و سامانی میسی گەیشتوەتە چەند یورۆ؟

10/02/2020 وەرزش

نەوا
لیۆنێل میسی بەهرەمەندی تۆپی پێی جیهان لەگەڵ سەركەوتنە مەزنەكەی لەنێو لاكێشەی سەوزدا، لە جیهانی سەرمایەداریشدا ناوبانگی تایبەتی بۆخۆی دروستكردوە.
بەگوێرەی داتایەكی نوێ، سەروەت و سامانی میسی گەیشتوەتە 400 ملیۆن دۆلار.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "لیكیپ"ی فەرەنسی بڵاویكردوەتەوە، میسی مانگانە بڕی هەشت ملیۆن و 300 هەزار یورۆ لە یانەی بەرشەلۆنە وەردەگرێت، كە ساڵانە دەگاتە نزیكەی 100 ملیۆن یورۆ.
لە پاڵ موچەی یاریكردنی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە، میسی ئەرجەنتینی چەندین ملیۆن یورۆش لە گرێبەستی ریكلام و سپۆنسەركردن وەردەگرێت، گرێبەستەكانیش پارەی زۆرن و لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەك ئەدیداس بۆ كەلوپەلی وەرزشی و پێپسی و كۆنامی بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكان واژۆیان دەكات.
میسی جگە لەو كۆمپانیایانەی باسمان كردن، گرێبەستیشی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی وەك جیلیت بۆ كەلوپەلی تاشین، تاتا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل هەیە، تا ببێتە روخساری ریكلامكردن بۆ بەرهەمەكانیان.
لەو نێوەندەشدا ماڵپەڕی "وێلسی گۆریلا" ئاشكرایكردوە، كە كۆی گشتی سەروەت و سامانی میسی لەمڕۆدا گەیشتوەتە 400 ملیۆن یورۆ، ساڵانەش زیاتر بەرزدەبێتەوە، چونكە ناوبانگی هەموو كوچەیەكی سەر زەوی گرتوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group