نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دوپاتیده‌كاته‌وه، حزبه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته سیادی و ئیستحقاقانه نابێت، كه له به‌غدا هه‌یه‌تی. ده‌شڵێت "كۆبونه‌وه‌ی 15 په‌رله‌مانتاره‌كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ وه‌رگرتنی پۆست بوه".
شیروان دوبردانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وا و له‌باره‌ی گفتوگۆی كورد له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی عه‌للاوی ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێم و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان.
دوبردانی باسیشی له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردی "گروپی 15" كرد له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی و وتی "ئه‌و لایه‌نه كوردییانه به‌رده‌وام گله‌یی ئه‌وه‌یان له یه‌كێتی و پارتی هه‌یه، كه له به‌غدا پۆستیان پێ‌نادرێت، به‌ڵام فراكسیۆنێك به دوو كورسی و سێ كورسی هێنده‌ی ئه‌وه خاڵی نییه وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێت". بۆیه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی پێی وایه "گروپی 15" بۆ وه‌رگرتنی پۆست وه‌كو یه‌كێتی و پارتی چونه‌ته لای عه‌للاوی.
شیروان دوبردانی باسیشی له‌و مه‌رجانه كرد، كه هه‌یانه بۆ عه‌للاوی، له‌وانه‌ش پابه‌ندبون به ده‌ستور و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا كراوه، به‌تایبه‌ت پرسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و رێژه و ئیستیحقاقی كورد و حزبه‌كه‌ی له كابینه‌كه‌یدا.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دوپاتیشیكرده‌وه، حزبه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته سیادییانه نابێت، كه له به‌غدا هه‌یه‌تی.