توركیا له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌ عیراقیه‌كان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

13/02/2020 عێراق

نه‌وا
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی به‌ ده‌ركردنی ڤیزا ده‌هێنێت بۆ عیراقییه‌كان له‌ جۆری "C" و ته‌نیا جۆری لكێنراو به‌كارده‌هێنێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، چیتر كار به‌ ڤیزای چوونه‌ ناوه‌وه‌ی عیراقییه‌كان ناكرێت بۆ توركیا و له‌ 15ی نیسانی داهاتووه‌وه‌ كار به‌ جۆری لكێنراو ده‌كرێت كه‌ ده‌درێته‌ خاوه‌ن پاسپۆرته‌ گشتییه‌كان”.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیادا هاتووه‌، "تا 14ی نیسانی 2020 پێدانی ڤیزا كاریی پێده‌كرێت كه‌ له‌ڕێی بریكاره‌ رێگه‌پێدراوه‌كانه‌وه‌ به‌ بڕی 50 دۆلار بۆ هه‌موو ڤیزایه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌درێت، به‌ڵام له‌ دوای ئه‌و رێكه‌وته‌، جۆری لكێنراو كاریی پێده‌كرێت".
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "هاووڵاتیانی عیراقی ده‌توانن تا ئه‌و واده‌یه‌ داوای ڤیزای جۆری "C" بكه‌ن له‌ڕێی بریكاره‌ رێگه‌پێدراوه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ عیراق سه‌رپشك كراون".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group