سۆران.. بەهۆی بەفرەوە چەند شوێنێك داڕماون

14/02/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، بەهۆی زۆری بڕی بەفربارینەوە لە سنوری قەزاكەیان چەند یاریگا و هۆڵ و پێشانگای ئۆتۆمبێل داڕماون و دەیان ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە.
لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەكردووە، نزیكەی  40 سانتیمەتر بەفر لە سنورەكەیان باریوە و بەوهۆیەشەوە پێشانگاكانی سلێمانی و چیا و رۆژهەڵات و دوبەی داڕماون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر بەهۆی بەفربارینەوە كەپری چەند ماڵێك داڕمان و زیانیش بەر هێڵەكانی كارەبای چەند دوكانێك كەوتووە و یاریگاكانی تۆپی پێی بادلیان و شەهیدانی ئازادی و هۆڵی هەستی لە سنوری قەزاكە رووخاون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group