نه‌وا
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به‌چڕی بۆردومانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد و به‌هۆیه‌وه رێگای هاتوچۆی هاووڵاتیانی راگرت.
ئێواره‌ی هه‌ینی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، گوندی بێركم و گه‌روی سنگان و گونده‌كانی سنی، ناودارۆك و ده‌راو-ی له ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومانكرد.
له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وه، دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن "به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه زیان به‌ر رێگای هاتوچۆی ئه‌و گوندانه كه‌وتوه و رێگای هاتوچۆی هاووڵاتیان گیراوه".
توركیا جگه له هێزی پیاده‌ی، به‌رده‌وام له‌ڕێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه به‌بیانوی بونی بنكه و باره‌گای پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات و تائێستاش هیچ هێزێك نه‌یتوانیوه رێی لێبگرێت.