نه‌وا
په‌یجی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتژمێر (5)ی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌راجی (ئه‌كوا پارك) له هه‌ولێر، ده‌مه‌قاڵێ له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست ده‌بێت و دواتر ته‌قه ده‌كرێت، بۆیه به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك ده‌كوژرێت و 2 كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌مید دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له گه‌راجی "ئه‌كوا پارك" ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی تاوان و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرد و شوناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان دیاری كرد كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
عه‌مید دلێر نه‌جاڕ روونیشی كرده‌وه، له كه‌متر له (7) كاتژمێردا، تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستی دادگا كران.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، دوو تۆمه‌تبار بوون و یه‌كێكیان به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، كه یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌شدا هاووڵاتییه‌ك به ناوی "هاوڕێ مه‌حمود قادر" كوژراوه و هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتیی دیكه‌ش به ناوه‌كانی "هێژا عوسمان جه‌میل" و "ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحه‌دین ته‌ها"، بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه تۆمه‌تباران "ش.ع.م" له‌گه‌ڵ "گ.ق.م" به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌پێی مادده‌ی (406) له یاسای سزادان، به‌ندكراون.