نه‌وا
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان ده‌ڵێت "فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌سه‌ر سێ به‌ره‌دا دابه‌ش بون به‌ره‌یه‌كیان دوودڵن و چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عى ئایینین".
جه‌مال كۆچه‌ر له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، په‌رله‌مانى عیراق به‌سه‌ر سێ به‌ره‌دا دابه‌ش بوه، به‌ره‌یه‌كیان ئه‌وانه‌ن، كه پشتگیرى محه‌مه‌د نۆفیق عه‌للاوى راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ره‌یه‌كى دیكه به‌ته‌واوه‌تى دژى كابینه‌كه‌ن، به‌ره‌كه‌ى تریشیان هیچ بۆچونێكیان نییه و دوودڵن و چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عى ئایینین.
باسى له‌وه‌شكرد، هێزه كوردیه بچوكه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌للاوى كۆبونه‌ته‌وه و باس له‌كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه له‌وانه‌ش موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
هه‌روه‌ها جه‌مال كۆچه‌ر رونیكرده‌وه، متمانه‌دان به حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌للاوى پێویستى به زۆرینه‌یه له‌ناو په‌رله‌ماندا، به‌ڵام تائێستا په‌رله‌مان سێ به‌ره‌ی تێدایه.