نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك له ساڵی 2014دا له كۆمه‌ڵگای بنه‌سڵاوه له هه‌ولێر كه‌سێكی كوشت و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، رۆژی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا.
عه‌مید دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له 31- 3- 2014دا، تۆمه‌تبارێكی ته‌مه‌ن (39) ساڵ، به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف له كۆمه‌ڵگای بنه‌سڵاوه هاووڵاتییه‌كی به ناوی (سامان عه‌لی عومه‌ر) كوشتبو، پاش ئه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
وتیشی "تۆمه‌تباره‌كه دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، خۆی حه‌شاردابوو، به‌ڵام رۆژی دووشه‌ممه 17-2-2020 تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر توانییان له كۆمه‌ڵگای مه‌لائۆمه‌ر ده‌ستگیری بكه‌ن، كه ده‌مانچه‌یه‌ك و دوو مه‌خزه‌ن و چه‌ند فیشه‌كێكیشی پێ بوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆمه‌تباره‌كه پێشتر به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابو.