نه‌وا
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێتی هه‌ر بڕیارێك بدات و هه‌ر كه‌س ده‌كاته سه‌رۆك یان هاوسه‌رۆكی خۆی ئێمه پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین.
له په‌راوێزی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، وتی: "یه‌كێتی هه‌ر بڕیارێك ده‌دات ئێمه پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند، هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تی مام جه‌لال هه‌مانه جێبه‌جێیان بكه‌ین و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.