نه‌وا
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق رایگه‌یاند،"دوشه‌ممه‌ی داهاتوو پێكهاته‌ی حكومه‌تی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له وتارێكدا واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقی راگه‌یان دو وتی، "دوشه‌ممه‌ی داهاتو پێكهاته‌ی حكومه‌تی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته پێكنه‌هێنرا ئه‌وه‌ی مانای ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن دژی پرۆسه‌كه‌ن و نایانه‌وێت حكومه‌ت پێكبهێنرێت".
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی عه‌لاوی به‌ڵێنیشیدا لێكۆڵینه‌وه له‌وانه بكرێت كه هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و راشیگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
له‌وته‌كه‌یدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و هه‌وڵده‌دات هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی ئازاد‌و بێگه‌رد دوور له‌به‌كارهێنانی چه‌ك ئه‌نجامبدرێت.