نه‌وا-لاڤه كورده
بڕیاره كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خۆپیشاندان بكات و هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی-ش له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "له ئینزاردا نین، به‌ڵام هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه پاركی ئازادی له‌وێ پێش كاتژمێر سێ ئاماده ده‌بن، ئێمه پارێزگاری له‌وان ده‌كه‌ین و ته‌نها ئه‌ركه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ-ش ده‌كات و وتی "داوایان لێده‌كه‌ین وه‌ك چۆن رێگه‌یان پێدراوه ئه‌وانیش به سه‌لامه‌ت بچنه ئه‌وێ و كاری خۆیان بكه‌ن و بێنه‌ده‌ره‌وه".