سەگەكانی سمۆلینگ ژەهراوی دەكرێن و پەیامێكی ناڕۆشنی پێدەدرێت

22/02/2020 وەرزش

نەوا
هەندێكجار پەیوەندی نێوان مرۆڤ و گیاندارەكانیان دەگاتە قۆناغێك، كە سنوری پەیوەندییەكانی نێوان دوو مرۆڤ دەبڕێت و ئەو گیاندارانە وەك سەگ و پشیلە بە یەكێك لە ئەندامە زۆر گرنگەكانی خێزان هەژماردەكرێت و ساتی جیابونەوە لە نێوانیاندا زۆر سەخت دەبێت.
بە گوێرەی هەواڵكی رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، كریس سمۆلینگی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و مانچستەر یونایتد، كە لەئێستادا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی رۆمای ئیتاڵی دەكات لەگەڵ هاوژینەكەی سام كوك-ی نمایشكاری جلوبەرگ بە ساتەوەختێكی ناخۆشدا تێدەپەڕن لەكاتێكدا یەكێك لە سەگەكانیان بە ناوی (مایلی)یەوە بەهۆی خواردنی مشكی ژەهراوییەوە لە باخچەی ماڵەكەیاندا لە رۆما، مرداربوەوە.
رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە، كە سمۆلینگ و هاوسەرەكەی دەڵێن "سەگەكەمان تەنها ئاژەڵێك نەبوو، ئەو یەكێك بوو لە ئەندامانی خێزانەكەمان و بوو بە قوربانی كەسێكی نادیار و ویستی ئەوە بوە هەموو سەگەكانمان لەناوبەرێت".
هەروەها سمۆلینگی تەمەن (30 ساڵ) و سام-ی تەمەن (34 ساڵ) دوو سەگەكەی دیكەشیان نەخۆش كەوتون و هەردووكیان دەڵێن "هەر سێ سەگەكەمان لەو مشكە ژەهراوییەیان خواردوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group