نه‌وا
كۆمسیۆنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"، په‌روین بوڵدان و میدحه‌ت سانجاری بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه پێشنیاركردوه و ئه‌وانیش قبوڵیانكردوه.
له راگه‌یاندراوی كۆمسیۆنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په‌دا هاتوه، "له 23ی شوباتی 2020 دا چواره‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی داوای پاڵێوراوان بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تی و ده‌سته جۆراوجۆره‌كانی حزبه‌كه‌مان، كۆمسیۆنه‌كه‌مان كاری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ته‌واوكرد، نوێنه‌رانی حزبه‌كه‌مان پێكهاتون له كه‌جه‌ده و هه‌ده‌په و به‌شداری كاروباری كۆمسیۆنه‌كه‌مانن و پێش به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره له‌گه‌ڵ زۆرێك له لایه‌نه‌كاندا دانیشتنیان ئه‌نجامدا".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كۆمسیۆنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ندی پێشنیار ده‌كات په‌روین بوڵدان و میدحه‌ت سانجار پاڵێوراوی هاوسه‌رۆكایه‌تی هه‌ده‌په ببن و ئه‌و پێشیناره‌ش قبوڵكراوه.