بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای رۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، چەند سەرپێچییەكیان لەسەر تۆڕەكانی كارەبا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیان بڕیوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، رۆژی سێشەممە 6-5 چەند تیمێكی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەكانی كارەباو كۆكردنەوەی داهاتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، هەڵمەتێكیان بۆ بڕینی سەرپێچی سەر تۆڕەكانی كارەبا لە سنوری گەڕەكی راپەرین ئەنجامداوە.
وتیشی: لە هەڵمەتەكەدا چەندین سەرپێچی بڕاون و سزای كۆمەڵێك سەرپێچی كاریش دراوە.