په‌رله‌مانتارێك: پێناچێت رۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌

23/02/2020

نه‌وا
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ دووری ده‌زانێت رۆژی دووشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌ڵماس فازیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌رده‌وامه‌. 
راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا گفتوگۆ و دانوستانی زۆر جددی له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هه‌یه‌ له‌ به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دۆسییه‌ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌ڵماس فازیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێموایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق رۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌نجامنادرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group