وەزارەتی تەندروستیی عیراق دەركەوتنی یەكەم حاڵەتی كۆرۆنای لە نەجەف پشتڕاستكردەوە

24/02/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی عیراق تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە وڵاتەكە پشتڕاستكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق دوپاتیكردەوە، توشبووی ڤایرۆسەكە خوێندكارێكی ئێرانییە، كە لە قوتابخانەیەكی ئاینیی شاری نەجەف دەخوێنێت، پێش ئەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتی هاووڵاتیانی ئێران بۆ عیراق دەربكرێت، ئەو خوێندكارە گەیشتۆتە نەجەف.
وەزارەتی تەندروستیی عیراق راشیگەیاندوە، كەسە توشبوەكە نێردراوە بۆ نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە نەجەف و لە شوێنێكی تایبەتدایە و تەواوی رێوشوێنەكان بەپێی رێنماییە نێودەوڵەتییەكان گیراوەتەبەر بۆ هۆشیاركردنەوە و ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group