باڵیۆزی عیراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌: ئه‌و عیراقییانه‌ی له‌ توركیان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌

01/03/2020 عێراق

نه‌وا
حه‌سه‌ن جه‌نابی باڵیۆزی عیراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ڵێت، به‌هۆی بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ توركیاوه‌ بۆ عیراق و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، هاووڵاتیانی ناتوانن گه‌شت بۆ توركیا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و عیراقییانه‌ی له‌ توركیان، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.
له‌لێدوانێكدا باڵیۆزی عیراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌  رایگه‌یاندووه‌ "به‌ فه‌رمی ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا تاوه‌كو كاتێكی نادیار دواخران، هه‌رچه‌نده‌ رێگه‌ به‌ فڕۆكه‌كانی عیراق ده‌درێت هاووڵاتییانی عیراقی له‌ توركیاوه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ عیراق، به‌ڵام رێگه‌ به‌ چوونی گه‌شتیاران له‌ عیراقه‌وه‌ بۆ توركیا نادرێت".
حه‌سه‌ن جه‌نابی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "پێویسته‌ له‌ بابه‌تی گه‌شتكردندا په‌له‌ نه‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی هیچ هاووڵاتییه‌ك تووشی كێشه‌ نه‌بێت، هه‌ركه‌سێكیش له‌ توركیایه‌ و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ عیراق، ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ نوسینگه‌كانی هێڵی ئاسمانیی عیراقه‌وه‌ بكات بۆ رێكخستنی هاتنه‌وه‌ی".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group