بافڵ تاڵه‌بانی: پشتگیری حكومه‌تێك ده‌كه‌ین له‌ به‌غدا، كه‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگرێت

01/03/2020

نه‌وا
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كونسووڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، پشتگیری له‌ حكومه‌تێك ده‌كه‌ن له‌ به‌غدا، كه‌ توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت، هه‌روه‌ك تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم-یش له‌به‌رچاوبگیرێت.
به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان چاویكه‌وت به‌ ستیڤ فه‌یگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: له‌ دیداره‌كه‌دا گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌گه‌ره‌ سیاسییه‌كان كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی، "دووپاتی خواستی یه‌كێتیی كرده‌وه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت".
سه‌باره‌ت به‌ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: "پشتگیری له‌ حكومه‌تێك ده‌كه‌ین كه‌ توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت و له‌ ئاست ماف و خواستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان بێت و تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم-یش له‌به‌رچاوبگیرێت و ده‌سته‌به‌ری مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كورد بكات".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group