نه‌وا
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، زیاتر له 20 رێستورانت و كافتریا له هه‌ولێر سزادران.
له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای به‌دواداچون و چاودێریكردنی رێستورانت و كافتریاكانی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی پارێزگا و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، پۆلیسی شاره‌وانی سه‌ربه قائیمقامیه‌تی ناوه‌ند و لیژنه‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار پشكنینیان بۆ رێستورانت و كافتریاكانی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌كات.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا 20 رێستورانت و كافتریا به‌هۆی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، سزایی دارایی (غرامه) كران، دوای داخستنی شوێنه‌كانیش به‌ڵێننامه له خاوه‌نه‌كانیان وه‌رگیرا بۆ دوباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان.