نه‌وا
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ڵه‌بجه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر راده‌گیرێت، تا كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاووڵاتیان بتوانن سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان بكه‌ن و یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ هاتووچۆ له‌ناو شاردا بۆ هاونیشتمانیان قه‌ده‌خه نییه، جگه له نێو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه كه (له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی بۆ مامۆستای نه‌ناسراو، له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی بۆ فولكه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر، له مامۆستای نه‌ناسراو بۆ كازیوه، له مزگه‌وتی جامعه بۆ ته‌لاری خه‌ڵات، له كازیوه بۆ مزگه‌وتی مه‌لا عبدالكریم مدریس) ده‌گرێته‌وه و هاتووچۆ تیایدا قه‌ده‌غه‌كراوه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی پارێزگار، سه‌رجه‌م نانه‌واخانه، سه‌مونخانه و ده‌رمانخانه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ماركێته‌كان له كۆڵانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به مه‌رجی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌توانن كراوه‌بن.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داواشی له هاووڵاتیان كردووه "به‌پێی پێویست سه‌ردانی ماركێته‌كان بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغی دروستنه‌كه‌ن، له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی خۆیان و سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان".