نه‌وا
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ 32هه‌مین ساڵیای كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت "مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه داوای قه‌ره‌بووی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له عیراق بكه‌ین".
مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دوپاتیده‌كاته‌وه "كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه درێژه‌پێده‌ری ئه‌و زنجیره تاوان و كاره‌ساتانه بوو، كه دوژمن بۆ تواندنه‌وه و سڕینه‌وه ده‌رهه‌ق گه‌لی كوردستان ئه‌نجامی دا، به‌هۆی قوربانیدان و مه‌زڵومیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه جیهان زیاتر له ئێش و ئازاری گه‌لی كوردستان تێگه‌یشت".
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت "كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه برینێكی قووڵه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌لی كوردستان و هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت، مافی گه‌لی كوردستانه داوای قه‌ره‌بوو له ده‌وڵه‌تی عێراق بكات، پێویستیشه چیتر حكومه‌تی عێراق ئه‌مه پشتگوێ نه‌خات و قه‌ره‌بووی كیمیاباران و ئه‌نفال بكات".