نه‌وا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی عیراق هه‌یه، به‌وه‌ی "تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نه‌ناوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویی دانیشتووان و ژینگه‌ی وێرانكراو و ژه‌هراویكراوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت "تا ئێشتا كاریگه‌ریی لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی و ده‌روونیی خه‌ڵك و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه "له‌م یاده‌دا دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له بایه‌خدانی تایبه‌ت و زیاتر به ژیان و خزمه‌تكردنی برینداران و خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانییانی چه‌كی كیمیایی، له‌م لایه‌نه‌شه‌وه بێگومان كاری زۆر ماوه بكرێت كه شایسته‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دانیشتووانه سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی بێت".
نێچیرڤان بارزانی ره‌خنه‌ش له به‌غدا ده‌گرێت به‌وه‌ی "تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نه‌ناوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویی دانیشتووان و ژینگه‌ی وێرانكراو و ژه‌هراویكراوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هیچ ده‌ڤه‌رێكی دیكه‌ی كوردستان وه‌ك قوربانیی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق، داواكارین حكومه‌تی عێراق وه‌ك به‌رپرسیارییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقی، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات".
له كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نوسیوێتی "مرۆڤایه‌تی پێویستی به كاری جددییه بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و ڕێگریكردن له به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژ، وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان له خه‌می بنه‌بڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنادان وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكی سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، به هه‌مان شێوه‌ش كاركردن بۆ بنه‌بڕكردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و ته‌كنۆلۆژیای مردن، ده‌بێت خه‌می هه‌موو جیهان بێت له‌پێناو پاراستنی ژیان و ژینگه و شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تیدا".