نه‌وا
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ حاڵه‌تێكی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له قه‌زاكه تۆمار كرابێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاندبوو، دوو كه‌س له خانه‌قین توشی كۆرۆنا بوون.
عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرا، تیایدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، دوو كه‌س له خانه‌قین توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئێمه له پۆلیسی خانه‌قین و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له خانه‌قین رایده‌گه‌یه‌نین، هیچ حاڵه‌تێكی توشبوو به كۆرۆنا له خانه‌قین تۆمار نه‌كراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین راشیگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی توشبوون به كۆرۆنا هه‌بوو، خۆمان له رێگای ته‌ندروستیی خانه‌قینه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین".