كۆرۆنا یۆرۆی 2020 بۆ یەك ساڵ دواخست

17/03/2020 وەرزش

نەوا
بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی كۆرۆنا لە كیشوەری ئەوروپا یارییەكانی یۆرۆی 2020 بۆ یەك ساڵ دواخران.
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاریدا یارییەكانی یۆرۆی 2020 كە بڕیاربوو لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە 12 وڵاتی ئەوروپا بەڕێوەبچن بۆ مانگی تەموزی ساڵی 2021 دوابخات.
هۆكاری ئەو بڕیارە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی كۆرۆنایە لە ئەوروپا و لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا داوای لە فیدراسیۆنی وڵاتەكان كردووە، خولەكانی وڵاتەكانیان پێش مانگی شەش تەواوبكەن.
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و یورۆپالیگیشی تاوەكو كاتێكی نادیار هەڵپەسارد.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group