سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت بڕی 3ملیار دینار دەدەنە پارێزگای دهۆك

19/03/2020

نەوا
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی دوو ملیار دینار بۆ زیانلێكەتووانی لافاوی دهۆك و زاخۆ تەرخاندەكات، لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك هاوكارییەكی بەپەلەی بەهاناوەچوون بڕی (یەك ملیار دینار)ی پێشكەش بە ئیدارەی پارێزگای دهۆكرد.
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی هەینی 20-3-2020 شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بۆ بەسەركردنەوەی جێبەجێكردنی رێنمایی و رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆرسی كۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆك دەكات.

هەروەها بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت، بڕی دوو ملیار دیناریش وەك یارمەتی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاو لە دهۆك و زاخۆ خەرج دەكرێت.
پێشتریش لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەوە ئاشكرا كراوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك، پشتگیری بۆ كاری دامودەزگا پەیوەندارەكان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان دووپاتكردەوە و بڕیاریدا وەك هاوكارییەكی بەپەلەی بەهاناوەچوون، بڕی (یەك ملیار دینار) لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە، پێشكەش بە ئیدارەی پارێزگای دهۆك بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group