نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت "هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا له پارێزگاكه‌ماندا تۆمارنه‌كراوه".
دكتۆر ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ پارێزگار وتی "وه‌كو پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان باری له‌ناكاومان راگه‌یاندوه، به‌ڵام تائێستا له هه‌ڵه‌بجه له قۆناغی خۆپارێزیداین".
راشیگه‌یاند، تائێستا له‌ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا هیچ كه‌یسێكی توشبو به په‌تای كۆرۆنا نییه.