عێراق.. 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

23/03/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرایكرد، كە 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنایان تۆماركردووە و پێنج كەسیش چاكبوونەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، رایگەیاند: 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە، كە سیانیان لە رەسافە و دوانیان لە كرخ و دوانی دیكەیان لە شاری پزیشكانی بەغدا و دوانیشیان لە نەجەف و یەكێك لە بەسرە و یەكێك لە موسڵ.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە سێ‌ حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە، كە دانیشتووی رەسافە و بەسرە و دیالە بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە پێنج توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەكانیان، كە سیانیان دانیشتووی بەغدان و یەكێك لە میسان و ئەوی تریان دانیشتووی كەربەلایە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، هێمای بۆ ئەوەشكردووە، تا ئێستا 266 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 62 كەس چاكبوونەتەوە و 23 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group