"سەپاندنی سزا بەسەر كەرتی بانكی عیراقدا دەنگۆن"

19 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەسەپاندنی سزا بەسەر كەرتی بانكی عیراقدا دەكەن تەنها دەنگۆن و راست نین.
وتیشی، ئەوانەشی باس لەوە دەكەن ئەگەر گروپە چەكدارەكان تا 30ی ئەم مانگە چەكەكانیان دانەنێن ئەوا ئەمریكا دۆلار بۆ عیراق نانێرێت دورە لە راستییەوەو نازانن سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە لەكوێوە هاتون لەبەرئەوەی لایەنی ئەمریكی بە فەرمی ئەم پرسەی لەگەڵ عیراق باس نەكردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مامەڵەی ئەمریكا لەگەڵ عیراق لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژیی ساڵی 2008 دایە كە هەردو وڵات لەسەری رێككەوتون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group