نه‌وا
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌ك پێداویستی پزیشكی له چینه‌وه گه‌یشتووه‌ته نیویۆرك كه 130 هه‌زار ده‌مامكی جۆری "N95"، ملیۆنێك و 800 هه‌زار ده‌مامكی نه‌شته‌رگه‌ری، 70 هه‌زار گه‌رمیپێو و نزیكه‌ی 10 ملیۆن ده‌ستكێشی پزیشكی هه‌ڵگرتووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆشكی سپی له رونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسراودا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌سه‌رئاستی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی كراوه، هه‌ربۆیه بڕیاره چین 20 فڕۆكه پێداویستی پزیشكی ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا بكات، كه یه‌كه‌م فڕۆكه‌یان گه‌یشتوه‌ته نیویۆرك.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هێنانی پێداویستییه پزیشكییه‌كان له‌ڕێی ده‌ریاوه 20-40 رۆژی پێویسته، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه رێگای ئاسمانییان هه‌ڵبژاردوه و بڕیاره له ماوه‌ی دوو بۆ سێ رۆژدا هه‌ر 20 فڕۆكه‌كه بگه‌نه ئه‌مریكا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناردنی پێداویستی پزیشكی له چینه‌وه بۆ ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه دۆناڵد ترامپ به‌رده‌وام ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) به "ڤایرۆسی چین"ی ناوده‌بات.