لە ئەنفلۆنزای ئیسپانی رزگاری بو و كۆرۆنا كوشتی

31/03/2020 جیهان

نەوا
ژنێكی تەمەن 109 ساڵ لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا و بووە بەتەمەنترین قوربانیی ڤایرۆسەكە، لەكاتێكدا ساڵی 1918 لەدەستی پەتای ئیسپانی رزگاری بووە.
هێڵدا چەرچڵ، ژنێكی تەمەن 109 ساڵەی بەریتانی بوو، دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت و لە خانەی چاودێریی سالفۆرد-ی بەریتانیا دەهێڵرێتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام لە 29ی ئەم مانگەدا گیانلەدەستدەدات.
هێڵدا ساڵی 1911 لەدایكبووە و چەند رۆژێك پێش گیانلەدەستدانی، یادی رۆژی لەدایكبوونی بووە.
بەپێی رۆژنامەی ئیندیپێندێنت-ی بەریتانی، هێڵدا لەتەمەنی 7 ساڵیدا كاتێك ئەنفلۆنزای ئیسپانی بڵاودەبێتەوە لە جیهاندا، رزگاری دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەو ئەنفلۆنزایەوە خوشكێكی گیان لەدەستدەدات.
ئەنفلۆنزای ئیسپانی یەكێكە لەو پەتا كوشندانەی كە لە ماوەی ساڵانی 1918 بۆ 1919، زیاتر لە 500 ملیۆن كەس توشیبوون و زیاتر لە 50 ملیۆن كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group