نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بۆریی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ئێـرانه‌وه بۆ هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت، بۆ دابینكردنی به‌نزین و گاز و نه‌وتی سپییه بۆ هاووڵاتیان، نه‌ك گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو.
ماڵپه‌ڕی (Iraq Oil Repot) راپۆرتێكی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یه‌كی بۆریی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له كۆماری ئیسلامیی ئێـرانه‌وه بۆ هه‌رێم له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان بڵاوكردبۆوه و وا لێكدرابۆوه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێت "مه‌به‌ستی ئه‌م پڕۆژه‌یه دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕی سوته‌مه‌نیی هاووڵاتییانه له به‌نزین و گاز و نه‌وتی سپی، به‌ڕه‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزیی له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی (كۆڤید19) و پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانه و له‌پێناو به‌رگرتن له به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان شۆفێر و كارمه‌ندانی هه‌ردوولا و په‌مپكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیانه راسته‌وخۆ له خه‌زانی تانكه‌ره‌كانه‌وه، نه‌وه‌ك بۆ مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی نه‌وتی خاو".
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌شڵێت "تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌كه‌وتۆته كار به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی كۆتایی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان".