نه‌وا
شانه‌ى قه‌یرانه‌كان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، عێراق یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كۆنترۆڵى په‌تاى كۆرۆناى كردوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌دات درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى هاتووچۆ بۆ جارێكى تر په‌یوه‌ندى به بارودۆخى گشتى وڵات و ئه‌وه‌وه هه‌یه كه ئایا توشبوى تری كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت یاخود نا.
جاسم فه‌لاح ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باح-ی نیمچه فه‌رمی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: عێراق له ریزى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا دانراوه كه كۆنترۆڵى ڤایرۆسى كۆرۆناى كردوه، ئه‌وه‌ش به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیه‌وه ده‌كرێت.
وتیشى: لیژنه‌كه تائێستاش به‌رده‌وامه له كۆبونه‌وه‌كانى و هه‌ڵسه‌نگاندنى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ و نه‌خشه‌ى په‌تاكه، هه‌ركاتێك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه هه‌بوو كه بارودۆخه‌كه زۆر باش بوه، ئه‌وا لیژنه‌كه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار ده‌كات و هیوایه‌كى زۆر هه‌یه كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بڕوات.
ئه‌ندامه‌كه‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان ئه‌وه‌ش رونكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له قۆناغى به‌رگریه‌وه چوه‌ته قۆناغى هێرشكردن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان، هه‌روه‌ها ژماره‌ى توشبوان له عێراق جێى هیوایه و ئه‌وه‌ش به هه‌وڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستیه‌كان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى توانا و ئه‌زمونی زۆرى هه‌یه له ئیداره‌دانى قه‌یرانه‌كان و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له كۆنترۆڵكردنى ڤایرۆسه‌كه.
له‌لایه‌كى تره‌وه عه‌دنان نوار ئه‌ندامى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه، ئه‌و ژمارانه‌ى له عێراق راگه‌یه‌نراون 100% راستین و دورن له ساخته‌كردن، ژماره‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه و باڵیۆزى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه چاودێرى كراوه.