خوێندنی ئەمساڵ بۆ قۆناغی سەرەتایی لە عیراقدا كۆتاییهات

05/04/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاشكرایكرد، خوێندنی ئەمساڵ بۆ قۆناغی سەرەتایی كۆتاییهاتوە و ئەوانەشی قۆناغی وزارین لەگەڵ كۆتاییهاتنی قەیرانی كۆرۆنا پرسیاری ئاسانیان بۆ دادەنرێت و تاقیكردنەوە دەكەن.
لەوبارەیەوە حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەداوە، قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی لە پۆلی یەكەمەوە تا پێنج، ساڵی خوێندنیان كۆتاییهاتوە و نمرەكانی نیوەی ساڵیان بۆ هەژمار دەكرێت.
باسی لەوەشكردوە، ئەو قوتابیانەی كۆرسی یەكەمیان بۆ تەواونەكراوە بەتایبەتی لەو پارێزگایانەی خۆپیشاندانی تێدا بوە، سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن، لە خولی دووەمدا تاقیكردنەوە دەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەبارەت بە قۆناغەكانی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی-ش، كە تاقیكردنەوەیان وزاریە، دەڵێت "ئەگەری هەیە پرۆگرامی خوێندن كورت بكرێتەوە بۆ ئەوان و پرسیارێكی ئاسانیان بۆ دادەنرێت، كاتی تاقیكردنەوەكانیشیان دوای كۆتاییهاتنی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری دەكرێت".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group