نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان به‌دوای گومانلێكراوان، چل و یه‌ك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له شاری ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران.
ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، چل و یه‌ك تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له شاری ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، كه 17 ئافره‌ت و 15 پیاو و 9 مناڵن كه به ھه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان، دوو له‌وان له قه‌زای سۆران و سێ له ناحیه‌ی سیده‌كان و یه‌ك له گوندی ھه‌ڵه‌جه‌ی بچووك وه ئه‌وانی تر له ناو شاری ھه‌ولێرن له گه‌ڕه‌كه‌كانی ( كانی گه‌لی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، كارێزان، زانكۆ، چنار، مامۆستایان، 121 ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) كه زۆربه‌ی زۆریان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كانی ھه‌ردوو پرسه‌ی ماته‌مینی گه‌ره‌كی كارێزانی شاری ھه‌ولێرن وه دووی دیكه پێشینه‌ی گه‌شتیان ھه‌بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
٦ نیسان ٢٠٢٠