راهێنەرێكی پێشوتری بەرشەلۆنە كۆچی دوایی كرد

06/04/2020 وەرزش

نەوا
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كۆچی دوایی راهێنەرێكی پێشوتری تیمی تۆپی پێی یانەكەی راگەیاند، پێشتریش دایكی پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشوتریان ئاشكراكرا.
لەبارەی راهێنەرەكەوە، هەژماری بەرشەلۆنە لە ئینستاگرام ئاماژەی بەوەكردوە، رادۆمیر ئەنتیچ راهێنەری تیمەكەیان لە ساڵی 2003، كۆچی دوایی كردوە.
ئەنتیچ جگە لە بەرشەلۆنە، راهێنەری هەردوو یانەی ریاڵ و ئەتلەتیكۆ مەدریش بوە، لەگەڵ ئەتلەتیكۆ لە ساڵی 1995 هەردوو نازناوی لالیگا و جامی شای بەدەستهێنا.
هەر ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی دایكی پیپ گواردیۆلا راهێنەری پێشوتری بەرشەلۆنە و ئێستای مانچستەر سیتی بەهۆی كۆرۆناوە بڵاوكرایەوە.


دۆلۆرۆس سالا ماریۆ دایكی گواردیۆلا تەمەن 82 ساڵ بوە و بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك باس لەوەنەكراوە، كە ئەنتیچ بە كۆرۆنا مردوە یان نا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group