بەلجیكا.. نزیكەی 500 كەسی تر بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

10/04/2020 جیهان

نەوا
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 496 كەسی تر لە بەلجیكا بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە تەندروستیەكانی بەلجیكا بڵاویان كردەوە، هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 684 حاڵەتی نوێی توشوبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان تۆمار كراوە.
تا ئێستا 26 هەزار و 667 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە بەلجیكا تۆمار كراون، لەو ژمارەیە، سێ هەزار و 19 كەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 568 كەسیش چاكبوونەوە.
هاوكات لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 396 كەسی دیكەش لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا و بەوەش كۆی ئەو كەسانەی لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسەكەوە مردوون گەیشتوەتە نزیكەی 16 هەزار كەس و كۆی تووشبوانیش 157 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group