رێكخراوی تەندروستیی جیهانی تاقیكردنەوەی سێ ڤاكسینی دژە كۆرۆنای دەستپێكرد

16/04/2020 جیهان

نەوا
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویكردەوە، سێ ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا خراونەتە قۆناغی تاقیكردنەوەوە.
لەوبارەیەوە تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس سەرۆكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە جنێفی سویسرا وتی "سێ ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر توشبوان تاقیدەكرێنەوە، هەروەها چەندین ڤاكسینی تریش لە قۆناغی گەشەپێداندان"..
وتیشی "ئێمە تەنها شەڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 ناكەین، بەڵكو شەڕی ئیفلیجی منداڵان، ئاوڵە، مەلاریا، ئیبۆلا، ئایدز، سیل، خراپی خۆراك، شێرپەنجە، شەكرە و نەخۆشیە دەرونییەكان و چەندین نەخۆشی دیكە دەكەین".
تیدرۆس ئەدهانۆم باسی لەوەشكرد، لەگەڵ چەندین دەوڵەت كاردەكەن بۆ بەهێزكردنی سیستمی تەندروستییان و باشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group