نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران تووشبوونی هه‌زار و 294 كه‌سی تر به كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی 91 كه‌سی له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو راگه‌یاند.
كیانوش جه‌هانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له ئێستادا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی 83 هه‌زار و 505 كه‌س و له‌و ژماره‌یه 5 هه‌زار و 209 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاند، 59 هه‌زار و 273 كه‌س له تووشبوان چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و باری ته‌ندروستی سێ هه‌زار و 389 كه‌سیش ناجێگیر.
ئێران له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین توشبووی كۆرۆنایان تێدا تۆمار كراوه، له پله‌ی هه‌شته‌مدایه و چینیش كه سه‌ره‌تا ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوببوه‌وه له ئێستا له پله‌ی نۆیه‌مدایه.