نه‌وا
ته‌ندروستی گه‌رمیان داوا له سه‌رجه‌م پێشنوێژ و مجێو‌ر و كارمه‌ندانی مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه ده‌كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بكه‌ن بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاگاداری سه‌رجه‌م پێشنوێژ و مجێو‌ر و كارمه‌ندانی مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه ده‌كاته‌وه، رۆژی 21ی نیسانی 2020 له كاتژمێر 9ی به‌یانیه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
باس له‌وه‌شكراوه، پشكنینه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییكردنی پێویسته له ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كاندا.
له مانگی رابردوو بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له هه‌رێمی كوردستان داخرا، له ئێستاشدا به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و ئاسایی بوونه‌وه‌ی به‌شێكی ژیان له هه‌ندێك شوێن داواده‌كرێت ده‌رگای مزگه‌وته‌كانیش بۆ مانگی ره‌مه‌زان بكرێته‌وه.